پەرلەمانتارێك: پێشنیازێك خراوەتەڕوو لە ساڵی نوێوە فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشنیازی هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی یاسای بودجە بۆ ساڵی داهاتوو كراوە كە بەجۆرێك خەرجی فیعلی لە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جیابكرێتەوە و فەرمانبەرانی هەرێم مانگانە هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ ئەمساڵ یاسای بودجە خراوەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و ناتوانرێت هەمواربكرێتەوە، بەڵام پێشنیازكراوە بۆ ساڵی داهاتوو ئەو بڕگەیە هەمواربكرێتەوە كە تایبەتە بە جیاكردنەوەی بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی فیعلی بە جۆرێك كە مانگانە فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مانگانە مووچەیان بۆ رەوانەبكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە حكومەتی هەرێم ئەو پابەندییانەی دەكەوێتە ئەستۆی كە لە نێو یاسای بودجە هاتووە و رێككەوتنی لەسەر كراوە جێبەجێیبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای وێستگەیەکی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کارەبای هێڵی 33 کیلۆڤۆڵتی وێستگەی رزگاری-شاری جوان چارەسەرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرەڕای…
Total
0
Share