یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بوون بە پارتیی كادیرەكانیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی یەکێک لە ئەندامە کۆنەکانیەوە لە کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “ماوەیەکە هەندێک کەس کە یەکگرتوو نەماون خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات دەکەن.”

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەکگرتوودا هاتوو، “ماوەیەكە كەسانێك كە یەكگرتووبوون و ساڵانێكە كەناریان گرتووە و هیچ پابەندییەكیان بە یەكگرتووەوە نەماوە، هەلی بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوە و خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن و ئەوانیش بێپەروا پێشوازییان لێئەكەن.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئێمە لەم وێستگەیەدا وێڕای نیگەرانی ئەم چارەنووسە بۆ ئەو بەرێزانەی ساڵانێك هاوڕێ و هاوبیر بووین و لە ماڵی یەكگرتوودا بوونەتە خاوەنی پۆست و پلەی زانستی و ئیداری و حیزبی، دەخوازین عاقبەتیان بەخێر بگەڕێت”.

ئەنجومەنەکەی یەکگرتوو وتوشیەتی، “ڕكابەر و دۆستانی یەكگرتوو دڵنیادەكەینەوە كە كاروانی شكۆداری چاكسازی و میانڕەوی یەكگرتوو بەم سیناریۆیانە زیان ناكات و جەماوەرەكەی هەڵناخەڵەتێ و دڵقایمتر دەبێت”.

ڕاگەیەندراوەكەی یەكگرتوو لەكاتێكدایە، دەنگۆی ئەوە هەبوو ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، كە كادیرێكی باڵای یەكگرتوو بوو و لەسەر پشكی حزبەكە ئەو پۆستەی وەرگرتبوو، پەیوەندیی بە پارتییەوە كردبێت.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەریش كادیرێكی دیكەی یەكگرتوو لە سلێمانی، بەناوی نەزاكەت حەمەسەعید، پەیوەندیكردنی بە پارتییەوە ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان: ئەگەر بارانبارین بەردەوامبێت لە 10 ڕۆژی داهاتوو بەنداوی دوکان سەرڕێژدەبێت

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایدەگەیەنێت، بەنداوەکە نزیکەی مەترێکی ماوە بۆ سەرڕێژبوون. کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایگەیاند، ئێستا ڕۆژانە…
زیاتر ببینە

سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی هەواڵێک رەتدەکاتەوە

سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی رەتیدەکاتەوە، کاریان بۆ کەمکردنەوەی کورسییەکانی پارتی لە کەرکوک كردبێت. سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share