یەكهەڵوێست دەبن.. کۆمەڵەی G7 بۆ دانپێدانان یان سزادانی تاڵیبان کۆدەبنەوە

بڕیارە وڵاتانی کۆمەڵەی G7 کۆببنەوە بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوێستیان سەبارەت بە تاڵیبان، بەیەکەوە بڕیار لەبارەی دانپیدانان بە تاڵیبان یان سەپاندنی سزا بەسەریدا دەدەن.

کۆبوونەوەی وڵاتانی G7 بەشێوەی ئۆنلاین و بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەفغانستان دەبێت، بەپێی دوو سەرچاوەی بەرپرسی ئەوروپی، کە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، سەرکردەکانی G7 ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی یەک هەڵوێستیان هەبێت سەبارەت بە دانپێدانان یان هەر هەڵوێستێکی دیکە بەرامبەر تاڵیبان.

سەرچاوەکان دەڵێن، وڵاتانی کۆمەڵەکە لەگەڵ ئەوەشدا پرسی درێژکردنەوەی مانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بۆ دوای 31ی ئاب تاوتوێدەکەن بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی گواستنەوەی ئەمریکییەكان و هاوپەیمانەکانی لە فڕۆکەخانەی کابولەوە، کە بڕیارە جۆ بایدن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری لێبدات.

کۆمەڵەکە سەپاندنی هەر سزایەک بەسەر تاڵیبان و مەترسییەکانی هێرش لەلایەن گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە تاوتوێدەکەن.

وڵاتانی G7 پێكدێن لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، کەنەدا و ژاپۆن.

بابەتی پێشتر

بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی دارستان: بەهۆی خەمساردیی هاوڵاتییانەوە لە قەزای دوکان 100 داری سروشتی سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share