کۆمەڵێک ڤیدیۆی نهێنی لە زیندانی ئەوین لە تاران بڵاودەکرێتەوە

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئیستا گروپێکی هاککەر بەناوی عەدالەت عەلی” ڕایانگەیاند، کامێرا چاودێرییەکانی زیندانی ئەوینیان لە تاران هاککردووە، چەندین ڤیدیۆی زیندانەکەیان بڵاوکردەوە.

لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت پۆلیس و پاسەوانەکانی زیندانەکە مامەڵەیەکی “خراپ و توند” لەگەڵ زیندانیاندا دەکەن و بەردەوام “سوکایەتیان پێدەکەن”.

زیندانی ئەوین یەکێکە لە زیندانییە بەناوبانگەکانی ئێران و دەکەوێتە ناوچەی سەعید ئاباد لە تاران، لەو زیندانەدا هەزاران کەس وەک “سیاسییەکانی کورد و ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گروپە مەزهەبییەکان لەو زیندانەدا ماونەتەوە، یان لە سێدارە دراون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرقاڵبوونی زۆری عەمرەکاران بە ڤیدیۆ و وێنەگرتن سعودیە ناچاردەکات ئاگاداریان بکاتەوە

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە عەمرەکاران ئاگاداردەکاتەوە ڤیدیۆکردن و وێنەگرتن لەناو حەرەم کەمبکەنەوە و داوادەکات سەرقاڵی خواپەرستیبن نەک…
Total
0
Share