کەناڵ12ـی ئیسرائیل: ناتانیاهۆ داوای لێبوردنی لە قەتەر کرد

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەکانی 9ی ئەم مانگەوە، داوای لێبوردنی لە محەمەد بن عەبدولرەحمان سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر کرد.

کەناڵ 12ی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، ناتانیاهۆ لە کۆشکی سپی ئەمریکاوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەمەد بن عەبدولرەحمان کردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەشداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتانیاهۆ بەهۆی بەزاندنی سنووری خاکی قەتەرەوە داوای لێبوردنی کردووە، هەروەها بەڵێنی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی بە قەتەر داوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك بە بێوێنە ناویدەبات.. یەكێك لە گەورەترین فێستیڤاڵەكانی میوزیك لە سعودیە ڕێكخرا

دەستەی كاتبەسەربردنی (الترفيه) سعودی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 732 هەزار كەس ئامادەی فێستیڤاڵی ساڵانەی (میدڵ بێست)ی میوزیك بوون لە…
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: لە سویسرا لەسەر هەنگاوە بنچینەییەکان ڕێککەوتین

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتیی وڵاتانی نێوەندگیر، میکانیزمێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی کۆتاییهێنان بە شـ.ـەڕی…
Total
0
Share