کازمی ئۆپەراسیۆنێکی ڕاگەیاند

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکان ئۆپەراسیۆنێکی دژی شانە نووستووەکانی داعش لە تارمییە ڕاگەیاند.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، “ئێستا پرسی تیرۆر پرسی هەموو کەسێکە و دەبێت هەموو عێراقییەک هاوکاربێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆردا”.

کازمی وتیشی، “ئۆپەراسیۆنێک دژی شانە نووستووەکانی داعش لە تارمییە ڕادەگەیەنین، لەگەڵ ئەوەش خەڵکی تارمییە و ناوچەکە دەبێت هاوکارمان بن”.

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق لەبەردەم ڕووداوێکی مێژوویيدایە و ئەگەر هەمووان پێکەوە بەشدار و هاوکاری بونیادنان نەبین، ئێمە لە مەترسیدا دەبین”.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان کازمی ڕایگەیاند، “نزیکەی دوو مانگی دیکە هەڵبژاردنێکمان لە پێشە، کە دەوڵەتێکی نوێ لەگەڵ خۆی دەهێنێت، لەگەڵ ئەوەش عێراق ئەمڕۆ لەبەردەم چەندین ئاڵنگاريی هەستیاردایە و هەرچەندە ئێمە سەرکەوتووبوین لە زاڵبوون بەسەر چەندین کێشە و قەیرانی قورسدا”.

ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆن دژی داعش لە قەزای تارمییە دوای ئەوەهات دوو ڕۆژ پێش ئیستا لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا چوار ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران، ئەوە جگە لەوەی داعش بەردەوام لە باکووری بەغداد لە چالاکی نەکەوتووە.

بابەتی پێشتر

بایدن لەگەڵ وڵاتانی جی حەوت دۆخی ئەفغانستان تاوتوێ دەكات

بابەتی دواتر

لەکۆی 20 هەزار پارچە زەوی لە 8ی حەسارۆک تەنها 176 کەس دەیانەوێت خانوو دروستبکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share