هاککەران کامێراکانی زیندانی ئەوین هاکدەکەن و چەند ڤیدیۆیەک بڵاودەکەنەوە

گروپێکی هاککەر بەناوی “عەدالەت عەلی” ڕایگەیاندووە، کامێراکانی چاودێریی زیندانی ئەوینی لە تاران هاککردووە و بەڵگەی ڤیدیۆیی مەترسیداری دەستکەوتووە، سەبارەت بە مامەڵەکردنی کاربەدەستانی زیندانەکە لەگەڵ زیندانیان.

زیندانی ئەوین یەکێکە لە زیندانییە بەناوبانگەکانی ئێران و دەکەوێتە ناوچەی سەعید ئاباد لە تاران، لەو زیندانەدا هەزاران کەس وەک “سیاسییەکانی کورد و ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گروپە مەزهەبییەکان لەو زیندانەدا ماونەتەوە، یان لە سێدارە دراون”.

گروپی “عەدالەت عەلی” ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە، کە مامەڵەی خراپی پۆلیسەکانی زیندانەکە نیشاندەدات لەگەڵ زیندانییەک، هاوکات ڤیدیۆی کاتی کۆنترۆڵکردنی کامێراکانی بڵاوکردووەتەوە.

گروپەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە بەڵگەی ڤیدیۆیی هەستیاریان دەستکەوتووە کاتێک کامێراکانی زیندانەکەیان هاککردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند،…
Total
0
Share