وەزارەتی ئاوی عێراق: ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زۆر دابەزیون

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات و بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان-ـه‌وه‌، شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان سەردانی تورکیا دەکات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لەزاری عەلی ڕازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق-ـەوە بڵاویکردەوە، “ئەمساڵ کەمئاوییەکی زۆر ڕووی لە عێراق کردووە بەجۆرێک ئاستی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر 50% دابەزیون”.
وتەبێژی وەزارەتی ئاوی عێراق دەڵێت، “کەمبوونەوەیەکی بەرچاویش لە ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان، دەربەندیخان و سیروان و دیالە هەیە”.
هه‌روه‌ك باسی لە هۆکارە دەرەکییەکانی کەمبوونەوەی ئاو لە عێراق کردووە وه‌ك دروستکردنی بەنداو له‌لایه‌ن توركیاوه‌، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە شاندێکی وەزارەتی ئاوی عێراق سەردانی تورکیا بکات، بڕیاریشه‌ کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان عێراق، سوریا و تورکیا لەباره‌ى هەمان دۆسیه‌وه‌ ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد سەباح: سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی مووچە ڕاسپارد

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاسپارد.…
Total
0
Share