ئاکرێ.. لەشەڕی نێوان هاندەرانی دوو یانەی تۆپی پێدا چەند کەسێک برینداربوون

لەکاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان هەردوو یانەی بیوک و کەڵەکچی لە قەزای ئاکرێی سەربە پارێزگای دهۆک شەڕ لەنێوان هاندەراندا دروستبوو شەش کەس برینداربوون.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، یارییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای ئاکرێ ئەنجامدراوە و لەکاتی یارییەکەدا شەڕ لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانەکەدا دروستبووە.

ئاماژەی بەوەکرد، شەش کەس بەوهۆیەوە برینداربوون و دۆخی تەندروستیی سەرجەمیان جێگیرە.

وتیشی، لەماوەیەکی کەمدا هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی شەڕەکەیان کردووە و کوتایی پێهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە ڕوون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لە پێناو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنێكی نیشتمانییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە شاندی نوێنەرانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی…
Total
0
Share