ڕاپرسییەك سەبارەت بە بۆچوونی عەرەب بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل دا

دامەزراوەی “زەگبی” ئەمریكی، ڕاپرسییەكی كردووە لەبارەی بۆچوونی عەرەب سەبارەت بە ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل و ڕادەی پشتیوانیكردنی عەرەب لەو پرۆسەیە.

ڕاپرسییەكە بۆچوونی 3600 كەسی وەرگرتووە، كە لە سعودیە و ئیمارات و فەڵەستین و ئوردن و میسر بوون، لەگەڵ زیاتر لە هەزار ئیسرائیلی دا، لێی پرسیون: تا چەند بەرقەراربوونی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و عەرەب-تان پێباشە؟
بەشداربووانی ڕاپرسییەكە زیاتر لە نیوەیان پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەو پرۆسەیە دەربڕیوە. 59%ی سعودی و ئوردنییەكان و 58%ی میسرییەكان كە بەشداریی ڕاپرسییەكەیان كردووە، لەگەڵ 56%ی ئیماراتییەكان پێیان باش بووە وڵاتانی عەرەب لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكبكەون و ئاشتی لەنێوانیاندا بەرقەرار ببێت.
لە ڕاپرسییەكەی دامەزراوە ئەمریكییەكەدا، 69%ی فەڵەستینییەكان ڕایانگەیاندووە، “ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دا كارێكی نەخوازراوە.”
ڕێكخەرانی ڕاپرسییەكە، لەو كەسانەیان پرسیوە كە پشتیوانیی پرۆسەكەیان كردووە، “بۆچی پێتان باشە عەرەبەكان و ئیسرائیل ڕێكبكەون و پاڵنەرەكان چین؟” ئەوانیش ڕایانگەیاندووە، “ئاشتی، سەرەتا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گرژییەكان و دواتریش كۆتاییهێنان بە ململانێ و شەڕ.”
ئیسرائیلییە بەشدارەكانی ڕاپرسییەكەش، 50%یان وتوویانە، “چارەسەركردنی ململانێ لەگەڵ فەڵەستینییەكاندا، زۆر زۆر گرنگە”، بەڵام 39%یان تەنها وتوویانە، “گرنگە.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك باس له‌ واده‌ى كۆتاییهاتنى شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ده‌كات

به‌پێی توێژینەوەی یه‌كێك له‌ زانكۆكانى ئه‌مریكا، بەهۆی زۆریی گۆڕانی پێکهاتەی ‏ڤایرۆسه‌كه،‌ چاوەڕوان دەکرێت شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیکرۆن لە داهاتوویەکی…
Total
0
Share