عێراق.. ئەمجارە لە كەربەلا تاوەری كارەبا كرایە ئامانج

وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایدەگەیەنێت، تاوەرێكی گواستنەوەی كارەبا لە پارێزگای كەربەلا كراوەتە ئامانج.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هێرشەكە دوێنێ لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە بووە و بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە تاوەری گواستنەوەی كارەبا لە شارەكە.

بەهۆی هێرشەكەوە تاوەرێك زیانی بەركەوتووە، بەڵام دانەڕماوە.

لەمڕۆوە تیمی وەزارەتی كارەبا كارەكانیان دەستپێكردووە بەمەبەستی چاككردنەوەی.

ماوەیەكە هێرشی سەر هێڵەكانی گواستنەوە و تاوەرەكانی كارەبا لە عێراق دەستیانپێكردووە، پێشتر لە پارێزگاكانی كەركوك، موسڵ، سەڵاحەدین و دیالە تاوەرەكان دەكرانە ئامانج، بەڵام ئەمجارە لە كەربەلا ئەو كارە كراوە، لەكاتێكدا بەردەوام لایەنی فەرمی لە عێراق داعشی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار كردووە.

هێرشی سەر تاوەرەكان لەكاتێكدایە، ئێرانیش بڕیاریداوە چیتر وزەی كارەبا بۆ عێراق نەنێرێت و پێداویستییە ناوخۆییەكانی خۆی پێپڕبكاتەوە.

بەپێی دوایین داتاكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا 160 تاوەری كارەبا لە چەند پارێزگایەك تەقێندراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی بارەگای بارزانی داوای لێبوردن لە كازمی دەكات

بابەتی دواتر

پۆگبا لەبەردەم دووڕیانی موچە و دوو یانەی زەبەلاحدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەرلەمانی عێراق چی دەگوزەرێت؟

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵ بەردەوامە، تا ئێستاش وادەیەك بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی…
Total
0
Share