بەستنەوەی كارەبای عێراق بە سعودیەوە لە قۆناغی پێشكەوتوودایە

حكومەتی عێراق كارەبا لە سعودیەوە هاوردە دەكات و “هەوڵەكان قۆناغی باشیان بڕیوە”.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئاب بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، دانوستاندنەكان لەگەڵ سعودیە بۆ پێكەوەبەستنەوەی كارەبای هەردوو وڵات گەیشتوون بە قۆناغی پێشكەوتوو.

ڕوونیكردەوە، ئەو كارە لەڕێگەی ڕاكێشانی هێڵی هاوبەشەوە دەكرێت لە دەروازەی سنووریی عەرعەر و وێستگەی یوسفییە و هێڵێكی دیكەش لە سەماوە ڕادەكێشرێت.

بەوتەی ئەحمەد موسا، كاربەدەستانی وەزارەتی كارەبای عێراق، بە بەردەوامی بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ كاربەدەستانی سعودیە كۆبوونەوەیان هەیە و بەمنزیكانە شاندێكی سعودیە دێتە عێراق بۆ تەواوكردنی كارەكە.

ساڵی ڕابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شازادە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لەبارەی چەند پرسێكەوە ڕێككەوتن، لەوانە پێكەوەبەستنی كارەبای عێراق و سعودیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا زیاتر لە شەش ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی نیساندا، نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بووە. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share