دادگای كەركوك / گەرمیان سزای لەسێدارەدانی بۆ داعشییەكی ئۆزبەكی دەركرد

دادگای تاوانەكانی كەركوك / گەرمیان بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێكی تیرۆرستی ڕێكخراوی داعش دەركرد، كە بەڕەگەز ئۆزبەكییە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، “دادگای تاوانەكانی كەركوك / گەرمیان بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێكی تیرۆرستی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بە ناوی (ئازاد بیك زەعفەر بیك ئاویچ شاكر) لە دایكبووی 1989، كە بە ڕەگەز ئۆزبەكییە و خەڵكی وڵاتی ئۆزبەكستانە دەركرد”.

باسی لەوەشكردووە، “تاوانباری ناوبراو پاش ئەوەی لە وڵاتی ئۆزبەكستانەوە دەچێتە توركیا و دواتر دەچێتە سوریا، لەوێوە بۆ ئەنجامدانی كاری خۆكوژی دێتە سنووری ناحیەی قەرەتەپە”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایش، “لە ڕێككەوتی 14/7/2014 بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە خۆی دەتەقێنێتەوە، لە ئەنجامی ئەو كارە تیرۆرستیەدا چەندین هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداردەبن، بەڵام خۆی تەنها بریندار دەبێت، لەو كاتەشدا هێزەكانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دەگەنە سەری و دەستگیری دەكەن”.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “پاش ڕێكارە تەندروستیەكان ڕوبەڕووی دادگا دەكرێتەوە ، سەرئەنجام ڕۆژی 17/8/2021 لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای تاوانەكانی كەركوك / گەرمیان بە پێی ماددەی 2/3 لە یاسای تیرۆر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەركرا “.

هەروەها تاوانبارەكەش ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی سلێمانی كرا.

بابەتی پێشتر

هەفتەی داهاتوو پەرلەمان و سامانە سروشتییەكان لەبارەی نرخی بەنزینەوە کۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

تێری هێنری جیاوازی بەرشلۆنە و پاریس بۆ مێسی ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو بەهای دۆلار بە بەراورد بە بەیانی دابەزینی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار…
Total
0
Share