چه‌كدارانى تاڵیبان ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و كوژراو و بریندار هه‌ن

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌ناوخۆی ئه‌فغانستان-ـه‌وه‌، خۆپیشاندان له‌ ناوچه‌یه‌كی ئه‌فغانستان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌كدارانى تاڵیبانه‌وه‌ كوژراو و بریندار هه‌ن.

ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، ڕێپێوانێكی میلـلییان ڕێكخستووه‌، ئامانج لێی پشتیوانیكردنى ئاڵای نیشتمانیی وڵاته‌كه‌یان بووه‌ كه‌ تاڵیبان لایبردووه‌ و ئاڵاكه‌ى خۆی له‌جێگه‌ى داناوه‌، به‌ڵام چه‌كدارانى تاڵیبان ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێكردوون.

به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌ى چالاكوانانى ئه‌فغانستان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاویانكردوونه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌ى چه‌كدارانى تاڵیبانه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س كوژراون و برینداربوون.

به‌شێك له‌ ده‌زگاكانى میدیاى ئه‌فغانستان ده‌ڵێن، “چه‌كدارانى تاڵیبان هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه‌مان كه‌ ده‌یانویست ڕووداوه‌كان ڕووماڵ بكه‌ن و لێیانداون و برینداریانكردوون”.

بابەتی پێشتر

شەنگال.. بۆردومانەكەی توركیا هەشت شەهید و چوار برینداری لێكەوتووەتەوە

بابەتی دواتر

نەناردن ڕێكاری بەدواوەیە.. وەزارەتی دارایی داوای ژمێرەی كۆتایی 2020 دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share