بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێراندا سوننەیەک كرایە فەرماندەی هێزی دەریایی

عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاریدا بە دانانی شەهرام ئێرانی وەک فەرماندەی گشتیی هێزە دەریاییەکانی ئێران، كە ناوبراو لە ئایینزای سوننەیە..

لە بڕیارەکەی خامنەئی-دا هاتووە، بەپشتبەستن بە ئەزموون و بەرپرسیارێتییەكانی پێشووتری، شەهرام ئێرانی بە پلەی ئەدمیراڵ وەک فەرماندەی گشتیی هێزە دەریاییەکانی ئێران دیاریکرا.

میدیا ئێرانییەکان باس لەوەدەکەن شەهرام ئێرانی یەکەم سوننە مەزهەبە کە ئەو پلەیە وەربگرێت لە مێژووی ئێراندا، تەنانەت هیچ موسوڵمانێکی سوننە مەزهەب پلەی فەرماندەی لە ڕیزەکانی سوپای ئێراندا وەرنەگرتووە.

 

بابەتی پێشتر

پاپای ڤاتیكان لەبارەی خۆڤاكسینكردنەوە فەتوای دا

بابەتی دواتر

ئه‌وانه‌ى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با ده‌ته‌قێننه‌وه‌ داعشن و سیانیان ده‌ستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى توركیا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئازه‌ربایجان درێژكرده‌وه‌

په‌رله‌مانى توركیا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ خاكى ئازه‌ربایجاندا درێژكرده‌وه‌. به‌پێی هه‌واڵى میدیا نێوخۆییه‌كانى توركیا، له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى…
Total
0
Share