ئینتەر میلان بەمەرج یوڤیچ دەکڕێت

یانەی ئینتەر میلان داوای گواستنەوەی هێرشبەری سڕبی، لوکا یوڤیچ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە سەرچاوە سڕبییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای پەیوەستبوونی بەڕێوەبەرانی ئینتەر میلان بە چەندین هێرشبەری وەک دوڤان زاپاتا، لۆرینزۆ ئینسینی، کۆرییا، بەڵام هەوڵی سەرەکییان بۆ هێرشبەری سڕبيی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لوکا یوڤیچ بووە.

بەپێی سەرچاوەکان، ئیدارەی ئینتەر پەیوەندی لەگەڵ یانەی شاهانە بەستووە، لە بەرامبەردا مەدریدییەکان دووپاتیانکردووەتەوە، یوڤیچ لە پلانەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی بۆ وەرزی 2021-2022دا نییە، واتا لە لیستی فرۆشتندایە، ئەوەش دەرگای بەڕووی گفتوگۆیەکی درێژخایەندا کردووەتەوە.

ئیتاڵییەکانی میلانۆ ئامادەییان نیشانداوە بڕی داواکراو بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکە پێشکەشبکەن، کە زیاترە لە 35 ملیۆن یورۆ، بەڵام مەرجی سەرەکییان ئەوەبووە ڕیاڵ بەشێوەی هەمیشەیی دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت و هیچ بەندێک بۆ گەڕاندنەوەی بەهەر بڕێک بۆ مەدرید لە بۆندەکەیدا جێگیر نەکرێت.

بابەتی پێشتر

پاریس بیر لە گواستنەوەیەکی گەورەی دیکە دەکاتەوە

بابەتی دواتر

پۆگبا و کریستیانۆ دەبن بە بۆمبی میرکاتۆی 2022

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی هه‌ڵبژارده‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێز…
Total
0
Share