گەڕانەوەی هاندەران بۆ ناو یاریگاکان لە خەونەوە دەبێتە ڕاستی

چاوەڕواندەکرێت لە وڵاتی بەریتانیاوە پڕۆسەی گەڕانەوەی هاندەران بۆ ناو یاریگاکان دەستپێبکات، سەرەتای پڕۆسەکەش دەکەوێتە هەفتەکانی کۆتایی پریمەرلیگ.

ڕایەڵەی یانەکانی ئینگلتەرا بەفەرمی بڕیاریدا لە هەفتەی کۆتایی و پێش کۆتایی خولی نایابی ئینگلیزی، ڕێگە بە گەڕاندنەوەی ڕێژەی لەسەدا 25ی هاندەران بدات بۆناو یاریگاکان، واتا لە هەر یارییەکدا نزیکی 10 هەزار هاندەر دەتوانن بەشداریبکەن، بەو مەرجەی هەموویان هاندەری یانەی خانەخوێبن.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە سەرپەرشتی کلیف ئیفۆرد، پڕۆسەیەکی فشاریان دروستکردووە بۆ گەڕاندنەوەی هاندەران لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

دەیانەوێت بڕیاری گەڕانەوەی هاندەران لە یاریگای ئیستانبوڵ بەفەرمی بکرێت، پێشنیازیش کراوە چوار هەزار بلیت بە هاندەرانی هەریەکێک لە جەمسەرەکانی کۆتایی ببەخشرێت.

بەرپرسانی ئینگلتەرا دەیانەوێت هەنگاوێکی دیکە بنێن و پێشنیازییان کردووە، یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئەتاتورک لە ئیستانبوڵەوە بۆ یاریگای وێمبڵی بگوێزرێتەوە، هۆکارەکەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا، کە بەراورد بە ئینگلتەرا سێ هێندە زیاترە، هەروەها لە تورکیا بەبڕیاری حکومەت کەرەنتینی سەرتاسەری ڕاگەیانراوە و ڕەنگە لە 29 مانگ کە ڕۆژی یاریی کۆتایی خولە ئەوروپیەکەیە هیشتا کەرەنتین بەردەوامی هەبێت.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ و ڕۆما .. ڕێککەوتنێک بە موچەی کەمتر و خەونی گەورەتر

بابەتی دواتر

فەرمی.. دادگای پێداچوونەوە بڕیاری سزای بەندكردنی پێنج دەستگیركراوەكەی بادینانی پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلانی لاپۆرتا ئاشکرابوو

لاپۆرتاى سەرۆکی یانەى بەرشلۆنە دەیەوێت بۆندی یاریزانە لاوەکان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ بکاتەوە تا وەک ڕابردوو نەکەوێتە هەڵەوە.…
Total
0
Share