وەزارەتی بازرگانی لەبارەی ئەو ئاردەی دابەشدەکرێت داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم داوا لە هاوڵاتییان دەکات سوود لەو ئاردە وەرگرن کە وەک بەشە ئاردی مانگی 7 دابەشدەکرێت، چونکە کوالێتیی باشە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم دڵنیایی داوە کە بەمنزیکانە بەشە ئاردی مانگی 7 بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت و زۆر گونجاویشە بۆ بەکارهێنان.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاندووە، “ڕەزامەندی وەرگیراوە دەست بە دابەشکردنی بەشی حەوتەمی ئارد بۆ ساڵی 2021 بکرێت، بۆیە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیی دروستکراوی دانەوێڵەکان و سایلۆکان کراوە گەنم بنێرن بۆ ئاشەکان و لە نزیکترین کات دەست بە دابەشکردنی ئارد دەکرێتەوە، داواش لە هاوڵاتیان دەکەین سوود لەو ئاردە ببینن کە وەریدەگرن، لەبەرئەوەی ئەو گەنمەی وەرگیراوە ئەمساڵ زۆرباشە و نانی لێ دروستکراوە و بەکەڵکی بەکارهێنان دێت”.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم پێشتریش چەندینجار هەوڵیداوە بە بەڵگە بە هاوڵاتییان نیشان بدات کە ئەو ئاردەی دابەشدەکرێت زۆرباشە و نانیشی لێدروست دەکرێت، بۆیە خودی وەزارەتەکە چەندینجار وەک بەڵگە نانی لەو ئاردە دروستکردووە و نیشانی هاوڵاتییانیداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی زەرەنگەرێك لە ڕانیە دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، كچێك دوای ئەوەی زەرەنگەرێك هەڵدەخەڵەتێنێت، لەلایەن هێزەكانیاوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە بەرواری 13ی…
Total
0
Share