کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما جێگیردەبن

هاوینەهەواری دوكان فۆتۆ: گەشتوگوزاری سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ چوارشەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت، هەولێر 43 پلەى سیلیزى، سلێمانی 42 پلەى سیلیزى، دهۆک 43 پلەى سیلیزى، کەرکوک 46 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 45 پلەى سیلیزى، زاخۆ 44 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 29 پلەى سیلیزى، سۆران 41 پلەى سیلیزى و گەرمیان 49 پلەى سیلیزى.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی: پڕۆژە گەورەکەی کەلار لە تەواوبووندایە

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەری بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی گۆڕدرا

وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان بەخشین و گواستنەوەی سەرۆکی ئێستای ‏شارەوانیی سلێمانیی ڕاگەیاند و سەرۆکی نوێی شارەوانییەكەی دەستنیشانکرد. ‏…
Total
0
Share