دۆناڵد ترەمپ: كەوتنی ئەفغانستان گەورەترین شكستی ئەمریكایە

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا کەوتنی ئەفغانستان بە گەورەترین شکستی سیاسەتی وڵاتەكەی وەسفدەكات و داوای دەستلەکارکێشانەوەی جۆ بایدن-یش دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەكردووە، “بایدن لە کۆمەڵێک پرسدا شکستیخواردووە، بە تایبەت لە دۆسییەی ئەفغانستان و ڤایرۆسی کۆرۆنادا”.

ترەمپ پێشیوایە، “ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوودەدات، گەورەترین شکستی ئەمریکایە لە مێژوودا”، بۆیە داوا لە جۆ بایدن دەكات “بەهۆی ئەو شكستەوە دەستلەكاربكێشێتەوە”.

هەڵوێستەكەی دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوە دێت، لە ئەفغانستان بزوتنەوەی تاڵیبان توانی كابولی پایتەخت كۆنترۆڵبكات و چووە كۆشكی سەرۆكایەتییەوە، دووبارە دەسەڵاتی سیاسی و سەربازیی وڵاتەكە دەگرنەوەدەست، به‌رپرسێكی باڵای تاڵیبان به‌ ئاژانسی ئه‌سۆشیەیتد پرێسی ڕاگه‌یاندبوو، “به‌مزووانه‌ ئەماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان رٍاده‌گه‌یه‌نین”.

جێی بیرهێنانەوەیە پێشتر بڕیاری كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان لەلایەن ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپەوە دەرچووبوو.

بابەتی پێشتر

سێلتا ڤیگۆ 1-2 ئەتلەتیکۆ مەدرید

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share