مانگگیران دەستیپێكرد و بەشێكی زۆری وڵاتانیش ئەم دیاردەیە دەبینن

كەمێك پێش ئێستا دیاردەیەكی گەردوونی لە بەشێكی وڵاتانی جیهان دەستیپێكرد و ماوەی شەش كاتژمێریش دەخایەنێت.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینەكانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا)، ئەمڕۆ هەینی مانگگیران روودەدات و ماوەی شەش كاتژمێر دەخایەنێت و مانگگیرانی تەواویش بۆ ماوەی كاتژمێرێك بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم رەنگی سوری مانگە بەهۆی شكاندنی تیشكی خۆرەوەیە لە بەرگەهەوای زەویدا و دانیشتوانی وڵاتانی ئەمریكای باكوور و باشوور، ئەوروپای رۆژئاوا، رۆژئاوای ئەفریقیا و زەریای هێمن دەتوانن سەرجەم قۆناغەكانی مانگگیرانەكە بە روونی ببینن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆشکی سپی: هەموو ئامانجە سەربازییەكانمان لە ئـ.ـێران بەدەستهێنا

وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، هەموو ئامانجە سەربازییەكانمان لە ئـ.ـێران بەدەستهێنا. کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، ئاگربەست بە…
Total
0
Share