ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گەشتیارییە

ئەمڕۆ 27ی ئەیلول رۆژی جیهانیی گەشتیارییە و بەو بۆنەیەوە چالاکیی جۆراوجۆر لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆژەی دەستنیشانکردووە و ناونیشانی ئەمساڵی ئەمڕۆژە بریتییە لە “گەشتیاری و گۆڕانکاریی بەردەوام”.

زۆرجار رۆڵی گەشتیاری لە گەشەپێدانی ئابوریدا ستایشدەکرێت، بەڵام زۆر لەوە زیاتریش دەڕوات و  ئامرازێکە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، دابینکردنی هەلی کار و خوێندن و کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ هەمووان.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2025دا تیشک دەخاتە سەر توانای گۆڕانکاریی گەشتیاری وەک بریکاری گۆڕانکاریی ئەرێنی لە زۆرینەی بوارەکانی ژیانی رۆژانەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: كێشەی گەورە نەبوونی سەرچاوەی داراییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، كێشەی گەورە نەبوونی سەرچاوەی داراییە بۆ رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و دەشڵێت، “پێویستە تاساڵی…
Total
0
Share