(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە سەردەمی دوای مێسی بە بردنەوە دەستپێکرد

یانەی بەرشلۆنە لە یاریی دەستپێکی وەرزی 2021-2022ی خولی ئیسپانیا، بردنەوەی بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو یاریی دەستپێکی خولی پلە یەکی ئیسپانیا “لالیگا”ی بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی ڕۆناڵد کومان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی 19،45،59،90 لەلایەن جێرارد پیکێ، مارتین برەیزوایت (دوو گۆڵ)، سێرجی ڕۆبێرتۆوە تۆمارکران، گۆڵەکانی سۆسیداد لە خولەکەکانی 82،85 لەلایەن جولین لۆبیتی، میکێل ئۆیارزابالەوە تۆمارکران.

 

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەشێوەیەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ ئەستێرەکانی ئازولگرانا بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا سەرکەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن جارێکی دیکه‌ به‌رشلۆنه‌ی کوتا به‌زه‌ویدا و چێڵسی و یوڤی براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بایرن میونشن باڵاده‌ستی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ نیشاندا و چێڵسی…
Total
0
Share