باكووری كوردستان.. لە هێرشێکی سوپای تورکیادا دوو جوتیاری کورد برینداربوون

ئەمڕۆ 14ی ئاب، بەشێک لە جوتیارانی کورد لە ڕۆحای باکووری کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕی سەبارەت بە بڕینی کارەباکەیان، بەڵام لەلایەن سوپای تورکیاوە هێرشکرایەسەر جوتیارەکان و دوو کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ جوتیاران لەدژی بڕینی کارەباکەیان لەلایەن کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی کارەبای دیجلەوە، لە گوندی پاکمەزلەری ناوچەی ‘کانی خەزاڵان’ی ڕوحا ناڕەزایەتییان نیشاندا و ڕێگەی هاتوچۆیان داخست.

دوای ناڕەزایەتیی جوتیاران، سوپای تورکیا ڕووبەڕووی جوتیاران بووەوە و سەرەڕای بریندارکردنی دوو جوتیار، حەوت جوتیاریش دەستگیرکراون.

سەرەڕای هێرشی سوپای تورک و بریندارکردن و دەستگیرکرنیان، بەڵام جوتیاران پێداگرن لەسە خواستەکەیان و بەردەوامی بە چالاکییەکەیان دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ببینە كاتێك دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی شەهید هاوكار دەستگیردەكەن

دوای شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر هەڵدەكوتنە سەرماڵێك كە وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت بە شەق…
Total
0
Share