ڤیدیۆ.. بەهۆی سوتانی پاوانەکانی دەریاچەی زرێبار سەدان گیاندار لەناوچوون

ئەنجومەنی سەوزی چیا، کە ئەنجومەنێکی ژینگەییە و خۆبەخشانە ڕوبەڕووی ئاگرەکانی مەریوان دەبێتەوە، ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دەریاچەی زرێبار سەدان گیاندار لەناوچوون.

ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “دوای شەو و ڕۆژێک لە بەردەوامیی ئاگرەکەی دەریاچەی زرێبار، بە هەوڵی خەڵکی ناوچەکە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت”.

ئەنجومەنەکە پێیوایە ئاگرەکەی دەریاچەی زرێبار بەمەبەست کراوەتەوە و بۆ تێکدانی سروشتی دەریاچەکە بووە.

دەریاچەی زرێبار لە وەرزی هاویندا ئاوەکەی دادەكشێت و ئەو سەوزاییەی لە زستان و بەهاردا هەن، وشک دەبێت، ئەو پوش و پاوانە دەبێتە لانکەی هەزاران گیاندار و باڵندە و بەراز، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئاگرەوە بەشێکی زۆری ئەو ڕووبەرە سوتاوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share