(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە یەکەم تاقیکردنەوەی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی ڕیاڵ مەدرید دووچاری دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوهات. 

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگدا، یانەی شاهانەی مەدرید لە دی ستیفانۆ ستادیەم میوانداری شاختاری ئۆکرانی کرد.

لە تایمی یەکەمدا ئۆکرانییەکان گورزێکی بەهێز و چاوەڕواننەکراویان لە یانەی خانەخوێ وەشاند، لە خولەکەکانی 29 و 33 و 42 سێ گۆڵیان لە ڕێگەی ماتیۆس مارتینس، ڕافائێل ڤاران (بەهەڵە)، مانۆر سۆلۆمۆنەوە تۆمارکرد، لەبەرانبەردا ئەستێرەکانی مێرەنگی ئاستێکی لاوازیان نیشاندا.

لە تایمی دووەمدا زینەدین زێدان هەڵەی هەڵبژاردنی یاریزانانی پێکهاتەکەی بە ئاڵوگۆڕی چەند یاریزانێک ڕاستکردەوە و بنزیمە و ڤینیسیۆز جونیۆرزی بەگەڕخست، یارییەکە گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە خولەکەکانی 54 و 59 دوو گۆڵیان لە ڕێگەی لوکا مۆدریچ و ڤینیسیۆز جونیۆرزەوە تۆمارکرد.

لە کۆتا ساتەکاندا فیدی ڤاڵڤێردی گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد، بەڵام (ڤار) گۆڵەکەی ڕەتکردەوە و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمسایی بە دوو گۆڵ بەرانبەر لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی ڕووسی یەکسانبوونی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی سالزبۆرگ لە خولەکەکانی 45 و 50 لەلایەن دۆمینیک سۆبۆزلای و زلاتکۆ یونۆزۆڤیچەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی لۆکۆمۆتیڤیش لە خولەکەکانی 19 و 75 بەپێیەکانی ئیدێر لۆپێز و ڤیتالی لیساکۆڤیجەوە تۆمارکران.

بابەتی پێشتر

لەگەڵ نێیمار و کریستیانۆ و لیڤاندۆڤیسکی یاریکردووە، کۆستا کامیان بە باشتر دەزانێت؟

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن و ئاتالانتا بەرانبەر ئەتلەتیکۆ و میتیلاند چوارینەیان تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share