(ڤیدیۆ) نیوکاسڵ بلیتی یاریی کۆتایی “کاراباو کەپ”ی بڕی

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلیزییەکان “کاراباو کەپ”، یانه‌ی نیوکاسڵ‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر ساوزهامپتۆن تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، یانه‌ی نیوکاسڵ‌ له‌ یاریگای “سانت جەیمس پارک” میوانداریی یانه‌ی ساوزهامپتۆنی کرد، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێدی هاو کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ماگپایس” لە خولەکەکانی پێنج و 21 لەلایەن شۆن لۆنگستافەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی ساوزهامپتۆن لە خولەکی 29 لەلایەن چێ ئادامزەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامی یاریی چوون و گەڕانەوە، یانه‌ی نیوکاسڵ (3-1) سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی “کاراباو کەپ” مسۆگەرکرد.

بۆ دوایین جار کە نیوکاسڵ لە ساڵی 1975/1976 واتا پێش (47) ساڵ گەیشتووە بە یاریی کۆتایی “کاراباو کەپ”، لەدوای ئەو وەرزەوە لە ناسناوەکان دابڕاوە و لە ئێستادا هاندەرانی ڕەش و سپی وەک خەونێک لە پێگەی خۆیان دەڕوانن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی راپەڕین: كەسێكمان بە تۆمەتی دزینی پەلەوەر دەستگیركرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان، ئاتالانتای لە جامی ئیتاڵیا کردە دەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی وازناهێنێت

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ڕەتیکردەوە واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت و ئاماژەى بەوەدا کە دەیەوێت وەک پاڵەوان لەگەڵ ئەرجەنتین…
زیاتر ببینە

چێڵسی بەپەلە بۆ فرۆشتن

ملیاردێرێکی سویسری ئاشکرایکردووە، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی یانە ئینگلیزییەکەی خستووەتەسەر فرۆشتن. سەرمایەداری سویسری، هانس جۆرج ویس لەچاوپێکەوتنێکدا…
Total
0
Share