یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئیدین هازارد ماوەیەکی زیاتر لە دەرەوەی یاریگاکان بەسەردەبات و بە ڕێژەی لەسەدا سەد بەشداری یاری کلاسیکۆ ناکات.
بڕیاربوو لە گەڕی حەوتی خولی پلە یەکی ئیسپانیا ئیدین هازارد بەشداری کلاسیکۆی چوون لە یاریگای نو کامپ بکات، ستافی پزیشکی و هونەری یانە ئیسپانییەکە لە پلانیاندابوو پێشوەخت چەند خولەکێک بەرانبەر یانەی شاختار دۆنستیک لە چوارچێوەی یاریەکانی چامپیۆنزلیگ بەشداری پێبکەن، بەڵام پلانەکان بەو شێوەیە بەڕێینەکرد کە چاوەڕواندەکرا.
زینەدین زێدان لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یاری شاختار بە میدیاکانی ڕاگەیاند، هازارد چەند هەفتەیەکی دیکەش لەژێر چارەسەردا دەبێت و دوورکەوتنەوە ڕەنگە تاوەکو دوای چالاکییە نێودەوڵەتییەکان بخایەنێت، کە لە 10 بۆ 18ی مانگی تشرینی دووەم ئەنجامدەدرێن.
بەپێی زانیارییەکانی ڕادیۆ کادینا کۆپێ، پێکانی هازارد لەلایەن تیمی پزیشکی یانەی شاهانەوە بە هەڵە لێکدانەوەی بۆکراوە و تەنها بەرکەوتنێک نەبووە، بەڵکو پێکانەکەی قوسترە و بەلایەنی کەمەوە تاوەکو مانگی تشرینی دووەم (مانگی داهاتوو) لە یاریکردن دادەبڕێت، گەڕانەوەشی بۆ یاریکردن دەکەوێتە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.
لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یانەی شاهانە بەرانبەر ئینتەرمیلان یاریدەکات، ئامانجی زێدان و ستافی پزیشکی مێرەنگی سودوەرگرتنە لە ئەستێرە بەلجیکیەکە بەر لەو یارییە، بە دووریش نەزانراوە لە ئەگەری شکستێکی پزیشکی دیکەدا تەواوی ڕوبەڕوبوونەوەکانی مانگی تشرینی دووەم لەدەستبدات.