ئەرجەنتین لە كاندیدێكی وەزاریی حكومەتەكەی ڕەئیسی نیگەرانە

ئەرجەنتین دژی بڕیاری ئێرانە بۆ دەستنیشانكردنی ئەحمەد وەحیدی وەك وەزیری ناوخۆ لە كابینەكەی ڕەئیسی-دا، هۆكارەكەشی بۆ ڕووداوێكی ساڵی 1994 دەگەڕێتەوە.

ئیبراهیم ڕەئیسی بڕیاری دا لە كابینەكەیدا ئەحمەد وەحیدی بكات بە وەزیری ناوخۆ، بڕیارەكە ناڕەزایی ئەرجەنتین-ی لێكەوتووەتەوە و سەركۆنەی دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین، ڕاگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئەرجەنتین دووبارە بە توندی سەركۆنەی دانانی ئەحمەد وەحیدی لە پۆستێكی وەزاریی حكومەتی ئێران دا دەكات”.

ڕایگەیاندووە، “حكومەتی ئەرجەنتین پێیوایە دامەزراندنی وەحیدی لە پۆستێكی وەزاریدا لە حكومەتی ئێران و بەدیاریكراویش وەزارەتی ناوخۆ، سووكایەتیكردنە بە دادگای ئەرجەنتین و قوربانییانی دەستدرێژییە تیرۆریستییەكەی سەر كۆمەڵەی ئیسرائیلی – ئەرجەنتینی”.

لە ساڵی 2009شدا ئەرجەنتین دژایەتیی خۆی بۆ بوونی ئەحمەد وەحیدی بە وەزیری بەرگریی ئێران دەربڕیبوو، بەڵام هەر پۆستەكەی وەرگرت.

ساڵی 1994 بە بۆمب هێرشكرایە سەر كۆمەڵەی ئیسرائیلی – ئەرجەنتینی لە بوینس ئایرس-ی پایتەختی ئەرجەنتین و 85 كەس كوژران، دادگای ئەرجەنتین وەحیدی بە ئەنجامدانی ڕووداوەكە تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، “ڕۆڵی سەرەكیی هەبووە لە بڕیاردان و پلانداڕشتن بۆ ئەو هێرشە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
Total
0
Share