ڕێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، بەهۆی هێرشكردنەسەر ڕۆژنامەنووسانه‌وه، ئه‌مڕۆ سکاڵایان لەسەر موختاری گەڕەکی باداوە تۆماركردووه.
گۆران دیبه‌گه‌یی، پارێزه‌ری ڕێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ سكاڵامان له‌سه‌ر موختاری گه‌ڕه‌كی باداوە تۆماركرد، به‌هۆی هێرشكردنه‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی سكاڵا تۆماربكرێت داواكاری گشتی بهاتایهتە ده‌نگ، چونكه به‌ڵگه‌ی وێنه و ڤیدیۆ له‌به‌رده‌ستدایه، ده‌بوو داواكاری گشتی مافی موختاریی لێوهربگرتایهتهوه و ئێستاش ته‌وقیف بوایه”.
پارێزەرەكەی ڕێكخراوی په‌یامنێران ته‌ئكیدیكرده‌وه، “ئه‌گه‌ر یاسا به‌رقه‌رار و سه‌روه‌ربێت، نه ئه‌م موختاره و نه هیچ كه‌س و هێزێكی تر له هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت هێرشبكاته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان”.