ماربۆرگ.. مەترسییەكانی ڤایرۆسە نوێكە بزانە

دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا یەکەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی ماربۆرگ لە گینیا تۆمارکرا، ڤایرۆسەکە هەڵگر تووشی تای خوێنبەربوونی توند دەکات هاوشێوەی ئیبۆلا، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی.

ڤایرۆسی ماربۆرگ بۆ یەکەمجار لە هەفتەی ڕابردوودا لە گینیا دەرکەوت، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت توشبووەکە لە سەرەتای نەخۆشییەکەیدا لە کلینیکێکی ناوخۆیی چارەسەری وەرگرتووە، بەڵام بەخێراییەکی زۆر دۆخی تەندروستی تێکچووە.

ڤایرۆسە کوشندەکە بۆ یەکەمجار لە ڕۆژئاوای ئەفریقا لە ساڵی 1967 دەرکەوت، لەو کاتەوە 12 جۆری ڤایرۆسەکە سەریانهەڵداوە و زۆرترینیان لە باشوور و خۆرهەڵاتی ئەفریقا بوون.

بەر لە هەفتەیەک یەکەم حاڵەتی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسەکە لە گینیا تۆمارکرا، ئەمەش دوای تەنها دوو مانگ لەوەی دەسەڵاتی تەندروستیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە گینیا نەماوە، لەکاتێکدا لەمساڵدا لە بڵاوبوونەوەیەکی بەرتەسکی ڤایرۆسەکەدا 12 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تێکڕای گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی ماربۆرگ بە 24 –  88 داناوە لە کۆی ئەو شەپۆلانەی لە ڕابردوودا بڵاوبوونەتەوە، ڕێژەکە دەکەوێتەسەر زنجیرەی ڤایرۆسەکە و چۆنێتیی ڕوبەڕووبوونەوەی.

ڤایرۆسی ماربۆرگ لە خێزانی ئیبۆلایە، پێشتر لە ئەفریقاوە بۆ وڵاتانی ئەنگۆلا، کینیا، کۆنگۆ، ئۆگەندا و باشووری ئەفریقا گواستراوەتەوە و لەو ناوچانە بڵاوبووەتەوە.

ڤایرۆسی ماربۆرگ لە ئاژەڵی توشبووی وەک مەیموون و شەمشەمەکوێرە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لەنێوان دوو کەسیشدا بە بەرکەوتن بە شلە و دەردراوەکانی کەسی توشبوو دەگوێزرێتەوە.

ڤایرۆسەکە کاردەکاتە سەر مولولەکانی خوێنی کەسی توشبوو و برینداریان دەکات.

نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی ماربۆرگ بریتین لە سەرئێشەی توند، ئازاری ماسولکەکان و هەڵهێنانەوەی خوێن، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستەی توشبووەكە.

لە حاڵەتە پێشکەوتووەکانی نەخۆشییەکەدا خوێنبەربوون لە دەرچەکانی جەستەی توشبوودا دروستدەبێت بەنمونەی چاو و گوێیەکان.

تائێستا هیچ ڤاکسین یان چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسەکە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام ڕێگەنەدان بە وشکبوونەوەی توشبووەکە و چاودێریی بەردەوام دەتوانێت هەلی زیاتری مانەوەی لە ژێان پێبدات.

بابەتی پێشتر

دواجار دۆخی ئەفغانستان ترسی خستە دڵی ڕوسیاوە

بابەتی دواتر

دادگاییكردنی بەرواری و بەرۆشكی پێشخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share