چەورییە سوودبەخشەكان توانای سووتاندنی چەورییە زیانبەخشەكانیان هەیە

زۆر كەس باوەڕ بەوە ناكەن دەتوانرێت پشت بە چەوری ببەسترێت بۆ سووتاندنی چەورییە زیانبەخشەكانی جەستە، لەكاتێكدا زۆر چەوریی سروشتی و خۆراكی دەوڵەمەند بە چەوری هەن دەتوانن ئەو كارە ئەنجامبدەن.

ئەو چەوری و خۆراكانە هاریكاردەبن لە دابەزاندنی كێش و دووركەوتنە لە برسێتی توند و بەهێز.

ئەڤۆگادۆ یەكێكە لەو خۆراكانە بڕێكی زۆر چەوریی ناتێری تیایە، بەڵام ئەو چەورییەی ناوی هانی پڕۆسەی سووتاندنی چەورییە زیانبەخشەكان دەدات و، پێكەوە گونجانی كاركردنی خانەكان و هۆرمۆنە سووتێنەرەكانی چەوری زیاددەكات.

زەیتی گوێزهند، یەكێكی دیكەیە لەو چەورییانەی راستەخۆ دەگۆڕێت بۆ وزە و جەستە ئەمباری ناكات، وەك ئەوەی سایتی (لایڤ مۆر)ی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە.

بۆیە زەیتی گوێزهند بە هاندەری سووتاندنی چەوری دادەنرێت.

گوشراوی تەماتە، لە جۆرە زۆر باو و بڵاوەكانی گوشراوەكان نییە، بەڵام توانای تێكدانی خانە چەورییەكانی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا یەكێكە لەو ماددانەی بۆ دابەزاندنی كێش سوودبەخشە.

سوودە تەندروستییەكانی دارچینی زۆر و جۆراوجۆرن، بۆیە شارەزایان رێنوێنی بەكارهێنان و خواردنی دەكەن بەشێوەی خواردنەوە بێت یان وەك بەهاراتی خۆراكی گەرم یان شیرین. دارچینی دەتوانێت هاوسەنگی لە رێژەی ئەنسۆلین لە جەستەدا دروستبكات، هەروەها دەتوانێت مرۆڤ لە برسێتیی توند و لەناكاو دووربخاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان ئەو شروبانە هەن کە ژمارەیەک منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە؟

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی چەند شروبێکەوە هۆشداری دا ڕایگەیاند، کە ئەو شروبانە بوونەتەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک منداڵ. لەبارەی بوونی…
Total
0
Share