نرخی نەوت بەهۆی مەترسی لەسەر خواست و بڵاوبوونەوەی دەلتا کۆرۆنا دابەزی

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، بەهۆی پێشبینییەکانی چاودێران بۆ کەمبوونەوەی خواستی چین لەسەر سوتەمەنی دوای ڕێکارەکانی بڵاوبوونەوەی زۆری کۆرۆنای گۆراوی دەلتا لەو وڵاتە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ چوارشەممە، 16 سەنت دابەزی و گەیشتە 70.47 دۆلار، دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە نرخەکەی بەڕێژەی 2.3% بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس 18 سەنت و بەڕێژەی 0.3% دابەزی و نرخەکەی گەیشتە 68.11 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە بەڕێژەی 2.7% نرخەکەی بەرزبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: دووشەممە مووچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت

بە گوێرەى زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژى دووشەممە دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى مووچەخۆران دەستپێبکات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share