بافڵ تاڵەبانی بۆ ساڵی نوێی کۆچی: ئەم یادە لەکاتێکدا دەکەینەوە هەرێم لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “پێویستە هەموومان بەرپرسیارانە ڕوبەڕووی کێشەکان ببینەوە”.

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی جیهان و هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، “هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی و پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان سەرجەم نەتەوە، پێکهاتە و ئایینزاکان”.

لە پەیامەکەدا هاتووە، “ئەمساڵ ئەم یادە پڕشکۆیە لەکاتێکدا دەکەینەوە کە ھەرێم و وڵاتەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە، پێویستە ھەموومان بەگیانێکی نەتەوەی و بەرپرسیارانەوە ڕوبەڕووی کێشەکان ببینەوە”.

داوا دەکات کار بۆ دروستکردنی یەکدەنگی لەنێوان ھێزە کوردییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی یەکڕیزی لە بەغدا بکرێت، بەمەبەستی داکۆکیکردن لە بەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکان، ” لە ھەرێمیش هاوکار و پشتیوان بین لەپێناو چاکسازی، گۆڕانکاری و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەسەڵاتی وەبەرهێنان بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان شۆڕكرایەوە

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لەچوارچێوەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاکان بڕیاریدا ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پێداویستیی بەدەستهێنانی مۆڵەتی…
Total
0
Share