بەرزنجە.. کەسێک دەستگیرکرا زیاتر لە 100 داری بڕیوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند, لە بەرزنجە هاونیشتمانییەک بەهۆی داربڕینەوە دەستگیرکرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی, “لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنوورەکەیان, مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە لە سنووری گوندی (بیوەك) لە ناحیەی بەرزنجە هاونیشتمانییەکیان بەتۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکردووە”.

ئاشکرایکردووە, لە چالاکییەکەدا دەستگیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلێك و چەندین کەلوپەلی تر و زیاتر لە 100 داری بڕاوەدا. دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران هەموارکرایەوە. وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، رایگەیاند، رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و دانانیان له پایەکانیان…
Total
0
Share