پیکێ بۆ یاریزانانی بارسا: دوای مێسی دەبێت واقیعی بن

جێرارد پیکێ، ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە هۆشداری بە یاریزانانی یانەکەی دەدات و داوایان لێدەکات دوای مێسی بەرپرسیارێتی زیاتر هەڵبگرن.

دوای بەدەستهێنانی جامی خوان گامپەر، پیکێ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “دەزانین پارچەیەکی گەورەمان لە پێکهاتەکەمان لەدەستدا کە ئەویش لیۆ مێسی-یە، یاریزانی بەهرەمەندی وەک ئەومان نییە، بەڵام دەبێت لە چەندین لایەنی دیکەوە بەرەوپێش بچین، چەند یاریزانێکمان دەبێت بەرپرسیارێتیی زیاتر هەڵگرن، چونکە ناچارین کێبڕکێ بکەین و ناسناوەکان ببەینەوە”.

هەروەها دەڵێت، “کاتێک باشترین یاریزانی مێژوو بەجێتدەهێڵێت، پێویستە واقیعی بیربکەینەوە و لەگەڵ ڕاستییەکاندا بژین، بەتایبەت لە هەڵسوڕاندنی تاکتیکی هێرشبەریدا، چونکە لیۆ تۆمارکەر و ڕەخسێنەری زۆرترین گۆڵ بوو”.

پیکێ لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە فیکەبارانکردنی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی دەکات لەلایەن هاندەرانەوە و دووپاتیدەکاتەوە، بارودۆخەکە زۆر ئاڵۆزە، داواش لە هاندەران دەکات یاریدەدەری پێکهاتەکە بن، کە لەبەردەم سەردەمێکی نوێ و گۆڕانکاریی گەورەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بلیتی قۆناغه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی نه‌یشن لیگی بڕی

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ 18 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و هه‌ڵبژارده‌کانی ئیتاڵیا و به‌لجیکا سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغه‌…
Total
0
Share