لەگەڵ هەڕەشەی کۆرۆنا مەراسیمەکانی موحەرەم لە عێراق و ئێران دەستپێدەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مەراسیمی ئاینزای شیعە بۆ مانگی موحەرەمی ئەمساڵ، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و ئێران هەڕەشەی جدییە و لە هەردوو وڵات چەند ڕێکارێکی تەندروستی دەگیرێنەبەر.

لە کاردانەوەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی مانگی موحەرەم، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر چەند ڕێنماییەکی بۆ شوێنکەوتوانی ڕەوتەکەی خۆی دەرکردووە و داوای دووری کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک دەکات.

لە نوسراوێکدا موقتەدا سەدر دەڵێت، ” دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی لەناو مەراسیمەكە و بەستنی ماسک پێویستییە و دەبێت پابەندبوون پێیانەوە بە تەواوی بێت”.

بەپێی ڕێنماییەکەی سەدر، پێویستە خەڵکی کەمتر بکرێنە ژوورەوە بۆ مەراسیمەکە و ڕەچاوی هەڵگرانی کارتی ڤاکسینیش بکرێت.

لە ئێرانیش بەهەمان شێوە بەردەوامی شەپۆلی توشبوون بە کۆرۆنا یەکێکە لە کێشەکانی بەردەم مانگی موحەرەمم و لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆناش چەند ڕێنماییەکی بۆ مەراسیمەکە دەرکردووە.

بەپێی ڕێنماییەکانی لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران پێویستە خەڵکی کەمتر لە جاران بەشداری مەراسیمی مانگی موحەرەم بکەن و پاککردنەوەی شوێنەکان و بەستنی دەمامکیش مەرجی سەرەکی مەراسیمەکە دەبن.

ساڵانە شوێنکەوتوانی ئاینزای شیعە لە مانگی موحەرەمدا، کە چەند ڕۆژێکی ماوە دەستپێبکات یادی کوشتنی حسێنی کوڕی عەلی دەکەنەوە و چەندین رۆژ مەراسیمەکە بەردەوامی پێدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو لەسەر یەکخستنی سیستمی…
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share