سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: سبەی بۆ مووچەی مانگی نۆ یەکلاکەرەوە دەبێت

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی سبەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ خەرجکردنی مووچە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە سبەی سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەیدا، تاوتوێی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات.

وتیشی، لە وەزارەتی دارایی هەرێم، ماوەی سێ رۆژە تەواوی رێکارەکان کۆتاییانهاتووە و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی نۆ ئامادەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ بڕیاری ناردنی پارەی مووچە درا، ئەوا رۆژی چوارشەممە، 120 ملیار دینارەکە رادەستی بەغداد دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن

هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن. سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، هێزێکی زۆری پـ.ـارتی…
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری…
Total
0
Share