(ڤیدیۆ) ئاڵتونی تۆکیۆ خرایە گەردنی تۆپی پێی بەرازیل

هەڵبژاردەی ئۆڵیمپی بەرازیل لە یاری کۆتایی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020، بردنەوەی بەرامبەر ئیسپانیا تۆمارکرد و میدالیای ئاڵتونییان بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ، شەممە لە “ستاد نیسان” ڕوبەڕوبوونەوەی کۆتایی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 ئەنجامدرا، لە کاتی یاساییدا (90 خولەک)، بەرازیل و ئیسپانیا بە گۆڵێک یەکسانبوون.

گۆڵەکەی سیلیساو لە خولەکی 47 لەلایەن ماتیۆس کۆنها، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 61 لەلایەن میکێل ئۆیارزابالەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/t4lw7k

بەناچارییەوە پەنا بۆ کاتی زیادکراوبرا، لە کاتە زیادکراوەکان و بەتایبەت لە خولەکی 108 ماڵکۆم دی ئۆلیڤێرا گۆڵی دووەمی بەرازیل و یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرازیل میدالیای ئاڵتونی ئۆڵیمپیادی 2020ی بەدەستهێنا، کە دووەم ناسناوی ئۆڵیمپیادە سەماکەرانی سامبا بەدرێژایی مێژوویان بەدەستی دەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: پلانێکی تۆکمەمان داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی بەرگریی ئاسمانی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق پلانێکی تۆکمەی داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی. بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی…
Total
0
Share