ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ هالاند ڕێککەوتووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەرۆکایەتی فلۆرنتینۆ پێرێز ڕێککەوتنیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ئێرلینگ هالاند کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “دیاریۆ سپۆرت”، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ململانێی وەرزشی و دارایی نێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە و مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند گەیشتووەتە ئاستی ئاگرین، هەریەکێک لەو سێ یانەیە ئامادەییان دەربڕیوە بۆندی لەگەڵدا واژووبکەن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، فلۆرنتینۆ پێرێز-ی سەرۆکی یانەی شاهانە پێشوەخت بەشێوەیەکی خێرا و چاوەڕواننەکراو کۆبوونەوەی لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاروباری هێرشبەرە نەرویجییەکە کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەیەشدا ڕێککەوتن لەنێوان جەمسەرەکاندا کراوە کە لە دانوستاندنەکاندا پێشەنگیی بە یانەی شاهانە بدرێت.

یانەی شاهانەی مەدرید دەیەوێت لە هاوینی 2023 یاریزانەکە بکڕێت، لەبەرامبەردا یانەکانی بارسا و سیتی ئامادەن لە هاوینی 2022 بۆندی پێشکەشبکەن، لەو حاڵەتەشدا فلۆرنتینۆ پێرێز دەتوانێت بگەڕێتەوە نێو دانوستاندنەکان و بەهەمان بۆند و بڕی پێشکەشکراوی سیتی و بارسا یاریزانەکە دابینبکات، ئەوەش ئەو مەرجەیە کە ڕایۆلا و هالاند پێیقایلبوون.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) هەرقلی ئێران فڕۆکەیەکی 43 تۆنی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا

بابەتی دواتر

پارێزگاری بانكی ناوەندی: نرخی دۆلار دانابەزێت و ئەوكارە بەئێمە ناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share