ئەگوێرۆ بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت؟

ڕۆیشتنی لیۆ مێسی لە یانەی بەرشلۆنە نەبووەتە هۆکارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بۆندی نێوان ئەگوێرۆ و یانە کەتەلۆنییەکە.

کەناڵی فەرمی هەرێمی کەتەلۆنیا لە دوای بڵاوبوونەوەی بابەتی ڕۆیشتنی مێسی لە یانەی بەرشلۆنە بڵاویکردەوە، کە ڕێکنەکەوتنی نێوان یاریزانەکە و ئیدارەی بارسا، هەروەها سنوورە دارایییەکانی ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا لەسەر ئەو یانەیە، بوونەتە هۆکارێک بۆ تێکچوونی ماڵی بارسا.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، لەدوای دەرکەوتنی بابەتی ڕێکنەکەوتنی نێوان مێسی و خوان لاپۆرتا، کون ئەگوێرۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی ڕاستەوخۆ توڕەیی نیشانداوە و داوای دەستبەرداربوونی کردووە.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ لەزاری کەسانی نزیکی ئەگوێرۆ و پارێزەرەکەیەوە ئاشکرایکردووە، ئەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لەڕاستییەوە، بەڵکو هێرشبەرەکە خەمباربووە و هیچ هەڵوێستێکی لەو جۆرەی نیشاننەداوە.

ئەگوێرۆ لە میرکاتۆی هاوینی 2021 بۆندی لەگەڵ بەرشلۆنەدا واژووکرد، بەو هیوایەی هاوشانی میسی یاریبکات، بۆندەکەشی تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوامی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمەکانی فۆرمولا 1 لەکاتی دیاریکراودا پێشبڕکێی بەرازیل ئەنجامدەدەن؟

تیمە بەشدارەکانی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە دواکەوتوون لە گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان لە مەکسیکەوە بۆ بەرازیل. بەپێی…
Total
0
Share