داعش هێرشیكردە سەر گوندێكی مەخمور

شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش بەهاوەن هێرشیانكردووەتە سەر گوندی”عەدلە” لە سنووری قەزای مەخمور و تاوەرێكی كارەباشیان لەنێو قەزاكە تەقاندەوە.

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش بە هاوەن هێرشیانكردووەتە سەر گوندی “عەدلە” لە سنووری قەزای مەخمور و تائێستا زیانەكانی نەزانراون.

وتیشی، “ماوەی چەند ڕۆژێكە جموجۆڵەكانی داعش زیادبووە و لە چەند گوندێكیش شەوی ڕابردوو دەنگی تەقە بیستراوە”.

پەیامنێرمان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانی قەزاكەوە گواستیەوە، “كاتژمێر 2:00ی شەوی ڕابردوو تاوەرێكی كارەبا لەلایەن چەكدارانی داعش لەنێو سەنتەری قەزاكە تەقێندراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دوای هەڵاتن و رووبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزەکانیان ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتبار کە لە بازگەیەک لە دەست هێزە ئەمنییەکان هەڵاتبوون و دواتر روبەڕوویان بوبوونەوە،…
Total
0
Share