پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار بە دراوی ساختەوە دەستگیرکران

بەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕێک دراوی ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون ساغیبکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بەهاوكاریی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا، شەوی ڕابردوو دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک دراوی بیانیی ساختەدا، کە بەنیازبوون ساغیبکەنەوە.

ئاماژە بە ناسنامەی تۆمەتبارەکان کراوە بەناوەکانی، (ب. ع. ع) و (ع. س. ع) بوون.

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 281ی یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکانی زانکۆلاین بڵاودەکرێنەوە

بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 50 هەزار خوێندکار فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، بڕیاریشە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکان بڵاوبکرێنەوە. بەگوێرەی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
Total
0
Share