گوڵاڵە.. لە هێرشێكی داعشەكاندا پێنج كەس بوون بە قوربانی

ئەمشەو 11ی كانونی یەكەم، چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر گوندی ئیسڵاح لە ناحیەی گوڵاڵە و دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و سیانی تر برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی “تۆڕی میدیایی ئێستا” داعشەكان لەڕێگەی هاوەن و قەناسەوە، دوو هاوڵاتی دانیشتووی گوندەكەیان شەهیدكردووە، هاوڵاتییەكی تر و دوو سەربازی سوپای عێراق برینداربوون و یەكێك لە قوربانییەكان ژنێكی بەساڵاچووی دانیشتووی گوندەكەیە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەوەی داعشەكان پێنج گولە هاوەنیان بە گوندەكەوە ناوە و تەقەیان كردووە، دانیشتووانی گوندی ئیسڵاح و هێزێكی سوپای عێراق لە چەكدارانی داعش هاتوونەتە دەست و بە هاوەن و دەستڕێژی گولە بەرپەرچی هێرشەكەیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا چەكدارانی داعش هەڵهاتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: پێویستە هەولێر و بەغداد ڕێکبکەون کە هەرێمی کوردستان بەپێی تواناکانی داهاتی نانەوتی بنێرێت

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، کێشەیەی ئێستای هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی…
Total
0
Share