كۆمەڵی دادگەری پشتیوانی سیستمی سۆشیال دەكات و بەباشترین ناویدەبات

لۆگۆی كۆمەڵی دادگەری

فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسایەكی “گرنگی هاوشێوەی سۆشیال” ئامادەدەكەن بۆ هاوكاری كەسانی هەژار لەلایەن حكومەتەوە و سەرۆكی فراكسیۆنەكەش سیستمی سۆشیال، كە پڕۆژەی هێزە چەپەكانی ئەوروپایە، بە باشترین ڕێگای چارەسەر ناودەبات.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، “سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەکین تا هاوشێوەی سیستمی سۆشیال لە وڵاتانی ئەوروپی حکومەت ناچاربکرێت بە پێدانی هاوکارییەکی مانگانە بۆ ئەو کەسانەی کە (هەژاری بێکار)ن تا ئەوکاتەی لە کەرتی گشتی یان تایبەت کارێکی دەستدەکەوێت” .

وتیشی، “کاتی ئەوە هاتووە بە هەمووانەوە لە خەمی چارەسەری دیاردەی هەژاری و دابەزاندنی کێرڤی بێکاری و هەژاریدا بین و، ئەم پرۆژەیەیاسایەش باشترین ڕێگای ئەو هەنگاوی چارەسەرییەیە” عەبدولستار مەجید وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ پاساوێک نیە بۆ ڕەتکردنەوەی پرۆژەیاساکە، چونکە “دۆخی دارایی هەرێم لەوپەڕی باشیدایە”.

ئەو وتانەی عەبدولستار مەجید لە میانەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراكسیۆنی كۆمەڵدا بوو كە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی “ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەکی گرنگی هاوشێوەی (سۆشیال)” كرا وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

پڕۆژەی پێدانی پارەی سۆشیال، لەلایەن بەشێكی بەرچاوی وڵاتانی ئەوروپاوە بەرامبەر هاوڵاتییان و ئەو كەسانەی داوای مافی مانەوەیان لەو وڵاتانە كردووە جێبەجێدەكرێت.

پڕۆژەكە لە بنەڕەتدا لەلایەن هێزە چەپ و دیموكراتەكانەوە پشتیوانی دەكرێت و لەسەر بنەماكانی ماركسیەت داڕێژراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکات. تامی بروس، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: لە زۆرینەی خوێندنگەكان لە سلێمانی پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردووەتەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی رابردوودا لە زۆرینەی خوێندنگەكان لە سلێمانی پڕۆسەی خوێندن دەستیپێكردووەتەوە…
Total
0
Share