تەندروستیی هەرێم: لە پێنج مانگدا 19 کەس لە هەرێم تووشی تای خوێنبەربوون بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی پێنج مانگی رابردوو 19 کەس لە هەرێم تووشی تای خوێنبەربوون بوون و لەو ژمارەیەش شەش کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند “، لە ماوەی پێنج مانگی رابردوو 19 کەس لە هەرێم تووشی تای خوێنبەربوون بوون و لەو ژمارەیەش شەش کەسیان گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئەگەری بوونی هەر حاڵەتێکی گومانلێکراو داخڵی بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکان دەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “وەزارەتی کشتوکاڵ بودجەی تایبەتی بۆ پاکژکردنەوەی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان تەرخانکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و کارمەندێکی بریندارکردووە

لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر کەسێک کە تۆمەتباربووە بە دزینی ماتۆڕسکیلەکانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆی…
Total
0
Share