بەهۆی تەقەکردن لە وێستگەیەکی نزیک لێی باڵەخانەی پنتاگۆن داخرا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە باڵەخانەی پنتاگۆن داخراوە ڕێگەنەدراوە هیچ کەسێک بچێتە ناو باڵەخانەکە و لەوێشەوە بێتەدەرەوە بەهۆی روداوێکی تەقەکردن لەدەرەوەی باڵەخانەی پنتاگۆن.

لە نوسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی بەرگری نوسیوییەتی، “ئێستا پنتاگۆن داخراوە بەهۆی ڕوداوێکی نزیک لە باڵەخانەکە، داوا لە هەمووان دەکەین لەناوچەکە دووربکەونەوە، زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە”.

بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس “داخستنی پنتاگۆن بەهۆی ڕووداوی تەقەکردن بووە لە وێستگەیەکی میترۆی نزیک لە پنتاگۆن”.

لە تویتێکی دیکەدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، “شوێنی ڕوداوەکە بە هێزە ئەمنییەکان دەورەدراوە، داوا لە هەمووان دەکەین کە لە وێستگەی میترۆکە دووربکەونەوە کە بەشێکە لە ناوەندی گواستنەوەی پنتاگۆن”.

شوێنی چوونەژوورەوەی وێستگەکە تەنها دەیان مەتر دوورە لە دەرگای سەرەکیی چوونەژوورەوەی پنتاگۆن.

 

بابەتی پێشتر

ئاگرەكەی توركیا تەنها گردێك لە "ناوچەیەكی زۆر گرنگ"ەوە دوورە

بابەتی دواتر

كۆمەڵی دادگەری پشتیوانی سیستمی سۆشیال دەكات و بەباشترین ناویدەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share