بومەلەرزەیەکی بەهێز و وێرانکەر لە ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی روسـ.ـیا روویدا کە بەهۆیەوە شەپۆلەکانی دەریا لە ناوچەکانی باکووری زەریای هێمن بەرەو بەرزبوونەوە رۆیشتوون و ئەگەری روودانی تسۆنامی هەیە.
میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 8.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە نیمچە دورگەی کامچاتکا لە ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی روسـ.ـیا روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کاریگەری بومەلەزەکەوە شەپۆلەکانی دەریا لە باکووری زەریای هێمن چالاک بوون، لە بەندەری ئیشینۆماکی لە باکووری ژاپۆن بۆ 50 سانتیممەتر بەرزبووەتەوە.
بەهۆی کاریگەریی بومەلەرزەکەوە هۆشداریی بە هاوڵاتیانی ئالاسکا و هاوای و کەناراوەکانی نیوزلەندا دراون و داواکراوە بەپەلە چۆڵبکرێن.
لە ساڵی 1952 ەوە ئەمە یەکەمین جارە بومەلەرزەیەک بەو بەهێزییە ناوچەکە بگرێتەوە.