پڕۆفیسۆر و شارەزایەكی دیار هۆشداری دەدات لەوەی كات لەبەردەم مرۆڤایەتیدا روو لە تەواوبوونە بۆ خۆڕزگاركردن لە لەناوچوون بەهۆی ژینگەوە.
وتیشی، “جەنگەكە پەیوەندی بە فیزیاوە هەیە، كە سەرجەم توانا بەكاربراوەكانی كۆمەڵگا بەنزیكەیی بۆ بەرهەمهێنانی گەرمی و گواستنەوەیەتی، كە بەهۆیەوە جگە لە زیادبوونی ئەو گازانەی هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هەسارەی زەوی”.
هێنری ئەركێكی بۆ زانایان دیاریكرد بۆ دامەزراندنی سیستمی عەمباركردنی وزە، كە تیایدا گەرمی بنەماكانی لەدەستنەدات لەكاتی بەرهەمهێنانی وزەدا.
ئەو بۆ پەیمانگای ماساچۆستس وتی: “ئالنگاری یەكەم پەرەپێدانی سیستمی عەمباركردنی گەرمییە بۆ تۆڕەكانی كارەبا و ئۆتۆمبێلی كارەبایی و بیناكان. لەئێستادا پێشبڕكێیەكی نێودەوڵەتی بەردەوام هەیە بۆ پەرەپێدانی سیستمی عەمباركردنی پێكەوە گرێدراو لەڕێی تۆڕەوە بۆ عەمباركردنی ئەو كارەبا زیادەیەی لە سەرچاوە نوێیەكانی وزەوە بەدەستدێت، تا بتوانرێت دواتر بەكاربهێنرێت. ئەم هەنگاوە دەبێتەوە هۆی كەمبوونەوەی دەردانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بەهۆی بەرهەمهێنانی كارەبا بە رێژەی 25%”.
ئەو زانایە پێشیوایە كە چەند ساڵێكی كەممان لە بەردەمدا ماوە بەر لەوەی كار لە كاربترازێت.
رونیشیكردەوە، “بەكورتی، نزیكەی 20 بۆ 30 ساڵی كاركردنمان لەبەردەمدا ماوە بەر لەوەی بگەینە رێگایەك كە گەڕانەوەی نەبێت بەهۆی بەرزبونەوەی ناوەندی پلەی گەرمی جیهانی بە زیاتر لە دوو پلەی سەدی. ئەم ماوەیە بە كاتێكی درێژ دەردەكەوێت، بەڵام وانییە كاتێك بیر لەوە دەكەیتەوە كە گازی سروشتی 70 ساڵی خایاند بۆ ئەوەی ببێتە 20%ی تێكەڵەی وزە بۆ ئێمە”.
هەسارەی زەوی روو لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییە دوای ئەوەی زانایان رایانگەیاند كە پلەی گەرمی جیهانی بە رێژەی نزیكەی 0.15- 0.20 پلەی سەدی بۆ هەر 10 ساڵێك بەرزبوەتەوە.