کۆمپیوتەرێکی دەگمەن بە 459 هەزار دۆلار فرۆشرا

کۆمپیوتەرێکی جۆری Apple-1

کۆمپیوتەرێکی دەگمەنی جۆری “Apple-1” کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1976 لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 459 هەزار دۆلار فرۆشرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیک، کۆمپیوتەرەکە بەبەشای ئیشی خۆی دەکات، بە 495 هەزار دۆلار بە گرووپێکی تایبەتمەند بە دیزاینی بەرهەمەکانی ئەپڵ فرۆشراوە.

بەپێی ئاژانسەکە، ئەو کۆمپیوتەرەی “ماکینتۆش پاوەربوک” گرووپەکە دەستیان کەوتووە، واژۆی ستیڤ جۆبزی لەسەرە.

جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مەزادەکان وتوویەتی، “کۆمپیوتەری جۆری Apple-1 تەنها پەڕجوویەک نییە لە کۆمپیوتەرە سەرەتاییەکان، بەڵکو بەرهەمی یەکێک لە بەبەهاترین کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی جیهانە لەمڕۆدا”.

نزیکەی 200 دانە لە کۆمپیوتەری Apple-1 بەرهەم هێنرابوو، لەو ژمارەیە جۆبز و وۆزنیاک 175 دانەیان فرۆشت، ئەم کۆمپیوتەرەیەش کە تازەکی بە 459 هەزار دۆلار فرۆشراوە، کاتی خۆی لەلایەن دوکانێکی کۆمپیوتەرەوە لە ساڵانی 1980کان لە ویلایەتی میشیگان کڕابوو، بەڵام لە کۆگا دانرابوو و لەئیش کەوتبوو، تا ڕۆژێک شارەزای بەناوبانگی کۆمپیوتەری جۆری Apple-1، کووری کۆهین، دەیخاتەوە ئیش و دواجار لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەفرۆشرێت.

بابەتی پێشتر

6 ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە ئالوودەبوون بە خواردنەوە گازییەکان

بابەتی دواتر

دوکانێک لە ئەڵمانیا کێک لەسەر شێوەی تۆپەکلێنسی تەوالێت دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share